كۆڵۆمبیا ... رۆژنامه‌نوسێك كوژرا



وێستگه‌نیوز- فرانس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسانی ڤەنزوێلا ڕایانگەیاند، جەیمی ڤازکوێز، ڕۆژنامەنووسی کۆڵۆمبی کە رووماڵی بابەتەکانی پەیوەست بە گەندەڵی دەکرد، لە کۆتایی هەفتەدا لە شارێکی نزیک سنووری ڤەنزوێلا تەقەی لێکرا و کوژرا.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە میدیا ناوخۆییەکان پیشانی دەدەن، چەکدارێک لە شاری کوکوتا لەبەردەم خەڵکێکی زۆردا تەقەی لە ڕۆژنامەنووسە تەمەن 54 ساڵەکە کردووە.  تۆمەتبارەکە بە ماتۆڕسکیلێک هەڵاتووە.

سەرۆکی کۆڵۆمبیا گوستاڤۆ پێترۆ لە پلاتفۆرمی "X” ڕایگەیاند کە فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە کوشتنی ڤاسکێزى داوە.

وه‌ك هاورێكانی‌ ڤاسکێز ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن، له‌نوسینه‌كانیدا باسی‌ گرێبه‌ستی‌ گوماناوی و ئیستغلالكردنی‌ له‌نێو شاره‌وانی‌ شاره‌كه‌ كردووه‌.

ڕێکخراوی "فلیپ" بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کۆڵۆمبیا کوشتنی ڤاسکێزی ئیدانە کرد و داوای لێکۆڵینەوەی "خێرا و گشتگیر"ی کرد.

بەپێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە، له‌كۆڵۆمبیا ١٦٧ ڕۆژنامەنووس كوژراوه‌.

تەنها لە ساڵی ڕابردوودا ١٦٣ ڕۆژنامەنووس هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە.

پۆلیس ڕایگەیاند، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا هەشت کەس جگە لە ڤاسکێز لە شاری کوکوتا و دەوروبەری کوژراون.

 گروپە چەکدارەکان و میلیشیاکان و باندە تاوانکارییە ناوخۆییەکان لەم ناوچەیەدا چالاکن.



AM:11:33:16/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت