عێراق ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ رووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كاندا كرده‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

دوای نزیکەی نۆ کاتژمێر لە داخرانی، ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەکان کردەوە و هاتوچۆی فڕۆکەخانەکان ئاسایی بووەتەوە.


کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2024، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق رایگەیاند، "ئاسمانی عێراق لەبەردەوام سەرجەم فڕۆکە هاتوو و رۆیشتوو و تێپەڕبووەکانیش کرایەوە".

باسی له‌وه‌شكرد، "کردنەوەی ئاسمانی عێراق دوای تێپەڕاندنی ئەو مەترسییانە بوو کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەلامەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە عێراق دەبێت".

شەوی رابردوو ئێران لە رێگەی نزیکەی 300 درۆن و مووشەکی کروزەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەڵام سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکە زیانێکی ئەوتۆی نەبووە و 99%ی مووشەک و درۆنەکانیان خستوونەتە خوارەوە.

رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق شەوی رابردوو داخستنی ئاسمانی عێراقی بەڕووی هاتوچۆی ئاسمانی راگەیاندبوو.


AM:08:59:14/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت