ئیسماعیل هه‌نیه له تارانه‌وه: ئیسرائیل شكستی هێنا
پێشوازیكردنی خامنه‌یی له وه‌فده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند كه ئیسرائیل له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی شكستی هێناوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئاداری 2024 عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی له ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و شاندی یاوه‌ری كرد.
عه‌لی خامنه‌یی له‌میانی دیداره‌كه‌دا وتی: "تاران بێ دوودڵی پشتیوانی دۆزی فه‌له‌ستین و خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و خۆڕاگری غه‌ززه ده‌كات".
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێرنا له زاری خامنه‌ییه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه "ئارامی و خۆڕاگری خه‌ڵكی غه‌ززه به‌رامبه‌ر تاوان و دڕنده‌یی قه‌واره‌ی زایۆنیستی كه به پشتیوانی ته‌واوی ڕۆژئاوا ئه‌نجام ده‌درێت، دیارده‌یه‌كی مه‌زنه و به‌ڕاستی شكۆمه‌ندی به ئیسلام به‌خشیوه، و پرسی فه‌له‌ستینی كردووه به یه‌كه‌م پرسی جیهانی”.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "كوشتنی خه‌ڵكی غه‌ززه و جینۆساید‌كردن له‌م ناوچه‌یه‌دا دڵی هه‌موو مرۆڤێكی به‌ویژدان ئازار ده‌دات ... كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش درێغی ناكات له پشتیوانیكردن له دۆزی فه‌له‌ستین و خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و خۆڕاگر له غه‌ززه”.
هاوكات جه‌ختی له گرنگی "پاڵپشتیكردنی ڕای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی و ڕای گشتی له جیهانی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت جیهانی عه‌ره‌بی بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه” كرده‌وه و وتی: "ڕێوشوێنی ڕاگه‌یاندن و ته‌بلیغاتی به‌رخۆدانی فه‌له‌ستین تا ئێستا باش بووه، و له پێش دوژمنی زایۆنیستین و ده‌بێ له‌م بواره‌دا كارێكی زیاتر و زیاتر بكرێت”.
له دیداره‌كه‌دا خامنه‌یی یادی ساڵح ئه‌لعاروری سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كرده‌وه كه مانگی ڕابردوو له هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گاكه‌ی له باشووری به‌یروت كوژرا و وتی: "ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی دیار بوو".
لای خۆیه‌وه ئیسماعیل هه‌نیه "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و پشتیوانییه جه‌ماوه‌ری و حكومیه ده‌ربڕی كه كۆماری ئیسلامی ئێران پێشكه‌شی پرسی فه‌له‌ستین و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ی ده‌كات”.
هه‌نیه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دوایین پێشهاته مه‌یدانی و سیاسییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه دا و وتی: "سه‌بر و خۆڕاگریی نموونه‌یی خه‌ڵكی غه‌ززه و هێزه‌كانی به‌رگری له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا، كه له ئه‌نجامی باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوژمنی زایۆنی هیچ یه‌كێك له ئامانجه ستراتیژییه‌كانی له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌دی نه‌هێنێت”.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ئۆپه‌راسیۆنی (باهۆزی ئه‌قسا) ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی شكاند كه ده‌یوت قه‌واره‌ی زایۆنیستی ناشكێت و ئه‌مڕۆش دوای شه‌ش مانگ، دوژمنی زایۆنی زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه و هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی كوشتووه و بریندار كردووه".
هه‌نیه وتی: "جه‌نگی غه‌ززه، جه‌نگێكی جیهانییه و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وا له ئه‌مریكا هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه له تاوانه‌كانی زایۆنیستهكاندا، چونكه ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی سه‌ربازیی قه‌واره‌ی زایۆنیستی ده‌كات".
وتیشی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و كرده‌وه دڕندانه و تاوانكاری و جینۆسایدانه‌ی له غه‌ززه ئه‌نجام ده‌درێن، خه‌ڵكی غه‌ززه و هێزه‌كانی به‌رگری خۆڕاگرن و ڕێگه ناده‌ن دوژمنی زایۆنی هیچ یه‌ك له ئامانجه‌كانی به‌دیبێنێت”.
سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس راشیگه‌یاند كه "ئیسرائیلی داگیركه‌ر نه‌یتوانیوه به هیچ كام له ئامانجه سه‌ربازی و ستراتیژییه‌كانی خۆی بگات”.
PM:11:43:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت