نرخی نه‌وت جارێكی تر رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت جارێكی تر روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد، به جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه سه‌رو 86 دۆلار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئاداری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 86 دۆلار و 16 سه‌نته له‌كاتێكدا دوێنێ به 85 دۆلار و 33 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 82 دۆلار و دوو سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 81 دۆلار و 13 فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 172 دۆلاره.
AM:09:05:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت