سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی هێرش ده‌كاته‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێرش ده‌كاته‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه
"دابه‌شنه‌كردنی موچه پلانی نسكۆیه".
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه هێرشی كرده‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و نووسی: "دابه‌شنه‌كردنی موچه و قوتی هاوڵاتیان و ژن و منداڵی شه‌هیدان پلانی نسكۆ و دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووه به فۆرمێكی تر".
لێدوانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ رابیحه حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ماوه، حكومه‌تێك نه‌توانێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی كاربكات و ئیداره‌دانێكی ته‌ندروستی هه‌موو ناوچه‌كانی پێ نه‌درێت، كه‌واته بوونی نه‌ماوه".
PM:09:30:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت