ره‌حمان غه‌ریب: لێدوانی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ئاسایش ده‌چێته‌ خانه‌ی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی


وێستگه‌نیوز-
رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ به‌رگریكردن له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه‌ لێدوانی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم ده‌چێته‌ خانه‌ی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی.


ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: " تا ئێستا هه‌ندێ له‌ به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م باخچه‌ی مه‌لیك مه‌حمود هه‌ر له‌ ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌رن".

ده‌شڵێت: "لێدوانی سه‌رچاوه‌كه‌ی  ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم كه وتی (هیچ مامۆستایه‌ك له‌لایه‌ن ئاسایش ده‌ستگیرنه‌كراوه‌)، ده‌چێته‌ خانه‌ی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سەرچاوه‌یەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم له‌لێدوانێكدا كه‌ بۆ میدیاکانی‌ ناردووه‌ لەنێویاندا وێستگەنیوز، وتی: "کار ده‌كه‌ن بۆ نەهێشتنی پشێوی و دابینکردنی ئارامی، هاوكات جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ مامۆستایەک لەلایەن ئاسایش دەستگیرنەکراوە و هەموو هەوڵێکی ئاسایش لەپێناو زیاتر بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیری زیاتر".

ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بەبەرچاوی میدیاکانەوە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوەو ژمارەیەک مامۆستاو ڕۆژنامەنوس دەستگیرکران تائێستاش "ئارۆس جەبار" کامێرامانی وێستگەنیوز ئازاد نەکراوە.


PM:07:27:25/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت