مه‌لایه‌كی كورد ژنی حه‌وته‌می هێنا به‌ڵام ئه‌مه‌یان سفووره
مەلا سالار چۆمانی و دەستگیرانە نوێیەکەی.
وێستگه‌نیوزـ
مەلا سالار چۆمانی، كه‌له ره‌وتی سەلەفیه‌ته و وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشته لە چۆمان، حەوتەم كچی مارە كرد و ئێستا لەگەڵ چوار ژنیان دەژی و لە سیانیش جیا بووەتەوە.
ئەم هاوسەرگیرییەی مەلا سالار چۆمانی، كە رێگەی داوە خاتوونەكە لەچك نەكات، بە وتەی دراوسێكانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە مەلا سالار ئەو كچەی بە خۆشەویستی هێناوە و دڵی نایەت قسەی بشكێنێ.
ژنهێنانه‌كه‌ی مه‌لا سالار چۆمانی، كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و مه‌لایه له ئێستادا چوار ژنی هه‌یه و ئه‌م ژنه‌ی ئه‌خیری كه كچێكی سفووره كاردانه‌وه‌ی زیاتری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئەوە لە كاتێكدا لە كوردستان بە یاسا فرەژنی قەدەغەیە و دیار نییە ئەم جۆرە هاوسه‌رگیرییه له كوێ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بۆ ده‌رده‌كرێت.
PM:01:36:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت