هۆكاری رێگریكردن له خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی ئاشكرا كربوو
وێستگه‌نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مامۆستایانی ناڕازی له به‌رده‌م پاركی مه‌لیك مه‌حمود دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه رێگریان لێكرا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ وێستگه‌نیوز هۆكاری ئه‌و رێگرییه ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌منی بۆ وێستگه‌نیوز، مامۆستایانی ناڕازی ده‌یانویست بچنه ده‌باشان، چه‌ند جارێكیش ئاسایش پێی وتبوون كه مه‌چنه ده‌باشان، چونكه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وێ نیه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕۆن.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان دەستگیرکراون لەئێستادا مامۆستایان رێگەیان پێدراوە بەیاننامەکەیان بخوێننەوە.
له‌نیا به‌ختیار، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، مامۆستایانی ناڕازی داوا لە ئاسایشی سلێمانی دەکەن ئەندامانی ئەنجومەنەکەیان ئازاد بکەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ئاداری 2024، دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستی پێ‌کرد، ئەو مامۆستایانە بەنیاز بوون لە نزیک دەباشان دەست بە خۆپیشاندان بکەن و فشار له‌یه‌كێتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) له سنووری سلێمانی رابگیرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش رێگری لێ‌كردن و چه‌ند مامۆستایه‌كیش ده‌ستگیركران.
له‌نیا به‌ختیار، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له سلێمانی راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێرا‌و مایكی وێستگه‌نیوزدا گرت كه به‌مه‌به‌ستی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه بووین.
وتیشی: "به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان دابێت رووماڵ بكه‌ین و كامێرا و كه‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌كاربهێنین دوو كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان هاتن و كامێرا‌و مایكه‌كه‌یان بردین".
PM:12:45:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 24716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت