هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه‌كانی وێستگه‌نیوزدا گرت
وێستگه‌نیوزـ
له‌كاتی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان له به‌رده‌م پاركی مه‌لیك مه‌حمود له سلێمانی، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه‌كانی تیمی په‌یامنێرانی وێستگه‌نیوزدا گرت.
له‌نیا به‌ختیار، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له سلێمانی رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێرا‌و مایكی وێستگه‌نیوزدا گرت كه به‌مه‌به‌ستی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه بوون.
وتیشی: "به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان دابێت رووماڵ بكه‌ین و كامێرا و كه‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌كاربهێنین دوو كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان هاتن و كامێرا‌و مایكه‌كه‌یان بردین".
AM:11:54:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت