له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیرا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا، له په‌روه‌ده‌كانی به‌غداو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق كرا به پشووی فه‌رمی.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واو بارینی بارانێكی زۆر و دروستبونی لافاو، له په‌روه‌رده‌كانی كه‌رخ و ره‌سافه و سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی دیكه‌ی شاری به‌غدا ده‌وامی سبه‌ینێی ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه به پشوی فه‌رمی.
كه‌شناسیی عێراقیش رایگه‌یاندوه كه له شاری به‌غدا 68.8ملم باران باریووه‌و له هه‌ندێك ناوچه لافاو دروستبووه، له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ڤیدیۆی بارانی به‌لێزمه و هه‌وره بروسكه‌ی ئاسمانی به‌غدای پایته‌خت بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆكار له پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و زیقار بابل و ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە و موسەنا و واست-یش پشووی فه‌رمی بۆ ده‌وامی سبه‌ینێی ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگه‌یه‌ندراوه.
PM:09:38:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت