بزوتنهوهی گۆڕان ههڵوێستی خۆی لهسهر دابهشكردنی مووچه راگهیاند
وێستگه نیوزـ
لهمیانی پێشوازیكردنی له شاندێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، عومەر سەید عەلی، رێكخهری گشتیی بزوتنهوهی گۆڕان پشتیوانیی خۆی بۆ خواستەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هەر جۆرە ڕێکار و فشاری مەدەنین بۆ جێبەجێکردنی داخوازیەکانیان راگهیاند و وتی: پێویسته دهستهجێ دهست به دابهشكردنی موچه بكرێت.
بهپێی راگهیهندراوی كۆبونهوهكه، شاندەکە، پرسی دابەشنەکردنی موچە و ڕەتکردنەوەی هەژماری من و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان خستوهتهروو و باسیان لە خراپی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم کردو، داواشیان لە بزوتنەوەی گۆڕان کردو وەک لایەنێکی بەشدار لە حکومەت، پشتیوان بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران مانگانە و لەکاتی خۆیدا هاوشێوەی فەرمانبەرانی فیدراڵی.
له كۆبونهوهكهدا عومەر سەید عەلی، رێكخهری گشتیی بزوتنهوهی گۆڕان جەختی کردەوهتهوه كه بزوتنهوهكهیان بە پێویستی دەزانێت، چیتر دابەشکردنی موچە دوانەخرێت و بەو داهاتەی لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدایە دەست بە دابەشکردنی بکرێت، سەبارەت بە میکانیزمەکانی تەوتین و (هەژماری من)یش جەختی کردوهتهوه كه پێویستە میکانیزمەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە، نەکرێنە لەمپەر لەبەردەم دابەشکردنی موچە و بارگرانی زیاتری ژیانی خەڵک و موچەخۆران.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عومەر سەید عەلی، ڕایگەیاندوه: پشتیوانیی خواستەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانن و هەر جۆرە ڕێکار و فشاری مەدەنین بۆ جێبەجێکردنی داخوازیە ڕەواکانیان.
PM:09:06:24/03/2024
ئهم بابهته 8360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت