لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بایکۆت چەندین فەرمانگەی گرتەوە
وێستگەنیوز-
له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین هاوشێوه‌ی سلێمانی بایكۆتی ده‌وام به‌هۆی دابه‌ش نه‌كردنی مووچه به‌رده‌وامه و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی دیكه‌ی گرته‌وه.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئاداری 2024، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین هاوشێوەی پارێزگای سلێمانی، هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی بانکی خانوبەره، خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین لەهەردوو کەمپەسی قەڵادزێ و رانیە، نەخۆشخانە و بنکەو مەڵبەندەتەندروستییەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین و
دادگاکانی سنووره‌كه بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز باسی له‌وه‌شكرد، فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندانی ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه هیچ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن، بۆیه به‌ناچاری بایكۆتی ده‌وامیان كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، شارەوانی رۆژهەڵات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج، داواکاری گشتی، رێگاوبان، چاودێری کۆمەڵایەتی، تاقیگەی بیناسازی سلێمانی، بەشێکی زۆری بنکە تەندروستییەکان لەناو گەرەکەکان بایکۆتیان کردووە.
AM:11:50:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت