مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: هێرشمان کردە سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل
باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل
وێستگهنیوزـ
گرووپە چەکدارەکانی شیعە کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، رایانگهیاند، بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر باڵەخانەی ئیسرائیل لە تەلئەبیب، بەڵام ئیسرائیل هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.
ئهمڕۆ مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە کەناڵی خۆی لە تەلەگرام بڵاوی کردەوە، "بەرەبەیانی ئهمڕۆ یەکشەممە 24ی ئاداری 2024، موجاهیدانی مقاوەمە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیان کردە ئامانج".
گرووپەکە لە بەشێکی راگەیهندراوەکەیدا دەڵێت: "ئەو کردەوە جۆرییە دووپاتکردنەوەیە لە بەردەوامبوونمان لەسەر بە ئامانجکردنی پێگەکانی دوژمن".
ئیسرائیل، کە خاوەنی سیستەمێکی بەهێزی بەرگریی ئاسمانییە بەناوی (ئایرۆن دۆم) تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی راگەیهندراوەکەی (مقاوەمەی ئیسلامی عێراق) بڵاونەکردووەتەوە.
بە گوێرەی راگەیهێندراوەکانی مقاوەمە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەوە 12ـەمین هێرشی گرووپەکەیە بۆ سەر ئیسرائیل. لەوانە هێرشێک بۆ سەر پاڵاوگەی حەیفا، هێرشێک بۆ سەر باکووری جۆلان، هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی رۆشبینا، هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی کریات شمونە، هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەیفا، هێرشێک بۆ سەر بەندەری حەیفا و دوو هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گۆڕیۆن.
رۆژی 6ـی ئەم مانگە گرووپەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دوو ئامانج، "دەرکردنی هێزەکانی داگیرکەر لە عێراق" و "راگەیاندنی ئاگربەستی شەڕ لە غەززە".
AM:11:23:24/03/2024
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت