وەزیری دارایی هەرێم: ئەو پارەیەی لە بەغداوە نێردراوە وەک بۆمبێک وایە و کۆمەڵگە دابەش دەکات


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدارێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رووبه‌ڕووی چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ و راڤه‌ی جیاواز بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان ناڕاست و پۆپۆلستین.

سه‌باره‌ت به‌و بره‌پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌رێمی ره‌وانه‌كردوه‌، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم وتی: ئەو پارەیەی لە بەغدادەوە نێردراوە وەک قومبەلەیەک وایە و کۆمەڵگە دابەش دەکات و بەغدا پارەی زیاتر لە 260 هەزار هێزی ئه‌منیی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.

وتیشی: مانگانە 350 ملیار دینار داهاتی ناوخۆمان هەیە، ئیتر ناتوانین کورتهێنانی پینەوپەڕۆ بکەین و لەگەڵ بەغدا رێککەوتوین لیستی مووچەخۆرانی سەربازی و ئەمنیی هەرێم بە کۆد بنێرین بۆئەوەی پارەی مووچە بنێرین.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ئێستا به‌غدا بۆ موچه‌ی مانگی شوبات ناردویه‌تی بۆ هه‌رێم، ئاوات شێخ جه‌ناب وتی: هەر پارەیەک چووبێتەسەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان هیچ کەسێک ناتوانێت بیکشێنێتەوەو لەڕووی یاساییەوە کەس ناتوانێت دوسنگاریی بكات، ئەوەی وا دەڵێت بۆ مەبەستی‌ شەخسی ئەو قسانە دەکات و تەنیا بۆ شکاندنی پارتی‌ و یەکێتی‌ ئەوە دەکەن.

وه‌زیری دارایی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ رێگریكردن له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ئاشكرایكرد كه‌ هیچ لایەنێک لەناو ئەنجوومەنی وەزیراندا دژی دابەشکردنی مووچە نەبووەو بۆ دابەشکردنی مووچەی ئه‌م مانگه‌ش، وتي:"چاوەڕوانین بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بنێرێت".

 به‌وته‌ی ئاوات شێخ جه‌ناب، سەرجەم کارەکانی ناردنی لیستی مووچەخۆران بە ئەلیکترۆنی کراون و هەموو مانگێک بە یەک کلیک دەتوانین سەرجەم لیستەکانیان بۆ بنێرین.


PM:09:24:23/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 3312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو