خانمی یەکەمی عێراق و باڵیۆزی ژاپۆن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی كۆبونه‌وه
وێستگه نیوز
خانمی یەکەمی عێراق و فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق له شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد، له‌وانه کردنەوەی سەنتەری چارەسەر و راهێنانەوەی ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان و شێوازی پەرەپێدانی پەیوەندییە رۆشنبیری و کولتوری و پەروەردەیی و تەندروستییەکان.
راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه ده‌ڵێت كه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمی یەکەم جەختیکردوه‌ته‌وه له‌وه‌یعێراقییەکان بە پەرۆشن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پەروەردە و فێرکردن، سەرباری بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و به‌پیویستیشی زان كه هەوڵە مرۆییەکانی رێکخراو و ئاژانسە ژاپۆنییەکان به‌رده‌وام بن بەتایبەت بۆ چارەسەركردنی ئەو لێکەوتانە پێویستی بەپشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە.
خانمی یەکەمی عێراق ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی ژاپۆنی کردوه بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لەبواری مرۆیی‌دا، به‌تایبه‌ت بۆ بنیاتنان و کردنەوەی سەنتەری تایبەت بەچارەسەر و دوبارە راهێنانەوەی ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان لەپێناو سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی ئەم بەڵا مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگە، دوپاتکردەوە.
PM:08:19:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت