به‌رپرسانی حكومی و حزبی هه‌رێم ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسانی حكومی و حزبی له هه‌رێمی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌كه‌ن و هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تی روسیا ده‌رده‌بڕن.
دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران، به‌رپرسانی باڵای حكومی و حزبی له هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆیان له‌و باره‌وه ده‌ربڕی و به‌توندی ئیدانه‌یان كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌رپرسانی هه‌رێمه:
پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حاجی محه‌مه‌د بامۆكی، كه‌سایه‌تیی دیاری هه‌ڵه‌بجه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن هیواخوازم گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/3/22
په‌یامی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان
به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی مۆسكۆ ده‌كه‌م. هاوخه‌مم له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و برینداره‌كان و خه‌ڵك و حكومه‌تی ڕووسیا له‌م ساته سه‌خته‌دا.
ده‌قی په‌یامی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
زۆر به توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی شاری مۆسكۆ ده‌كه‌ین كه تێیدا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و بێ‌تاوان كرانه ئامانج.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌م و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می گه‌ل و حكوومه‌تی ڕووسیا ده‌زانین.
لێدوانێک لە وتەبێژی فەرمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه
بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ دەکەین، کە تێیدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دژی هەر کارێکی توندوتیژە، دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرشوێنێک ئەنجامبدرێت.
بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دڵتەنگی خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی روسیا و کەسوکاری قوربانیان دەکەین.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٢٣-٣-٢٠٢٤
PM:01:38:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت