سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ پێشه‌وا هه‌ورامانی: ئه‌وانه‌ی داكۆكی له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن دڵسۆزی وڵاتن نه‌ك خائن
مسته‌فا عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی داكۆكی له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن دڵسۆزی وڵاتن نه‌ك خائن.
مسته‌فا عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا له‌ژێر ناوی "وه‌ڵامێك بۆ ئه‌فه‌ندیه وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر!"، ده‌ڵێت كه "كاكی وته‌بێژی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر وڕێنه ده‌كات".
مسته‌فا عه‌بدوڵا رایگه‌یاندووه كه "ئه‌وانه‌ی داكۆكی له بژێوی و مووچه‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن خائن و خاك فرۆش نین. ئه‌وانه دڵسۆزی وڵاتن، له‌و باسه‌دا ماڵتان له‌شوشه‌یه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتوو روو به وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌شڵێت: "ئه‌فه‌ندی به‌مێژودا بچۆوه بزانه، ئه‌وجا بدوێ و باسی خیانه‌ت بكه، ئه‌رێ ئه‌وانه‌ی سه‌رخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵان كردووه چین!؟".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌و قسه سواوانه ناتوانن شكسته‌كانتان داپۆشن وریابه ( هه‌ڵمه‌زنێ به به‌رزی باڵای قه‌ندیل دا)".
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی مسته‌فا عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دوای ئه‌وه هات كه پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كرده‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌هۆی پشتگیریكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و وتی: " خۆفرۆشان لایان گرنگ نیه چه‌ند مافی ده‌ستوری كوردستان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن".
AM:09:35:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت