به‌ڤیدیۆ... تۆمه‌تبارێكی دزیكردن له نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی رایگه‌یاند كه هه‌ڵساوه به دزیكردن له نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراودا له عه‌نكاوه.
ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له رێكه‌وتی 2024/3/8 تاوانێكی دزیكردن ئه‌نجامدرابوو له نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو له قه‌زای عه‌نكاوه و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه به‌دواداچوون ئه‌نجامدرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌دا، به سوودوه‌رگرتن له خانوویه‌كی ته‌نیشت نووسینگه‌كه‌وه، كه ئه‌م خانووه چۆڵ و ته‌واونه‌كراوه، له دره‌نگانی شه‌ودا هه‌ڵساون به شكاندن و كونكردنی دیواری نێوان خانووه‌كه و نووسینگه‌كه، به‌و شێوه‌یه چوونه‌ته ناو نووسینگه‌كه و پاشان تاوانی دزیكردنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دوای گه‌یشتن به سه‌ره‌داوی رووداوه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوی (ع. ح. ع.)مان ده‌ستگیركرد".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "به‌دواداچوونیش به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه".
بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیك لێره بكه:
PM:08:16:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت