بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌موو ناوزڕاندن و مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ به‌رامبه‌ر دادگای فیدراڵی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی پشتیوانی بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه هه‌موو ناوزڕاندن و مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ به‌رامبه‌ر دادگاكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یه‌كێكه له پایه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سیستمی دیموكراسی و ره‌وتی حوكمڕانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ری له پایه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تین كه زامنی مافی هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگه‌یه له عیراق و هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "له كاتێكدا ئێمه پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ڕۆڵی له پاراستنی ده‌ستوور، دادپه‌روه‌ری و سیستمی دیموكراسی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو ناوزڕاندن و مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر دادگای باڵای فیدراڵی، كه دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و پیشه‌ییه كه به‌شداری كارایه له پاراستنی سیستمی سیاسی له عیراقدا و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ش له‌قوڵایی ئه‌ركه ده‌ستووریی و نیشتمانییه‌كانه".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عیراقی به سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی ناسراوه و رێزگرتن له‌وسه‌ربه‌خۆییه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه و فاكته‌رێكی گرنگه كه‌هاوڵاتیان له‌سایه‌یدا هه‌ست به‌سه‌قامگیری، ئاسایش، ئۆقره‌یی و زامنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن".
بافڵ تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه كه "با پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی روحییه‌تی هانابردن و ڕێزگرتنی ڕه‌ها بۆ یاسا، سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری جێگیر بكه‌ین، كه سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گرنگی هه‌بووه له چه‌سپاندنیدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا".
PM:04:13:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت