پسپۆڕێكی دارایی و بانكی: تەیف سامی لەگەڵ بانکە عێراقییەکان بۆ (تەوتن)ی مووچە رێککەوتووه‌

‌تەیف سامی

وێستگه‌نیوزـ

پسپۆڕێکی دارایی و بانکی رایگەیاند، هەوڵەکانی وەزیری دارایی عێراق بۆ تەوتنی مووچە لە ئاستێکی باشدایەو لەگەڵ بانکە فیدڕاڵییەکان کەوتونەتە رێککەوتن.

د. زیا موحسین، پسپۆڕی دارایی وبانکی عێراقی رایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی کەهەمانە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت پرۆسەی تەوتن و بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەماوەی 30 رۆژدا تەواو بکات".

موحسین وتیشی: "کۆبوونەوەی دوێنێی وه‌زیری دارایی لەگەڵ هەردوو بانکی رافیدین و رشید، پەیوەست بووە بە پرسی مووچەی هەرێم، میکانزمی بەبانکیکردنی مووچەی بەفەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی باش و خێرا و بەبێ دواکەوتن".

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بەپارەدانی ئەلیکترۆنی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆدابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی هەمان ئەو میکانیزمەی، کە فەرمانبەران و خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵی لە شارەکانی هەرێم و وڵاتانی وەک تورکیا و میسر و هەندێک وڵاتی دیکە دەژین و مووچە وەردەگرن.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: وەزارەتی دارایی دەتوانێت بە ئاسانی کارتی بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروستبکات وهیچ بەربەستێکی تەکنیکی نییە، بەڵام پرۆسەکە پێویستی بەهەماهەنگی هەیە لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی ووەزارەتی دارایی هەرێم، لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بەتەوتن کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە فیدراڵییەکان و، ناتوانێت لەو روانگەوە پشت بەهیچ هەژمارێکی بانکی لەهەرێم ببستێت، تەنها بانکە فیدراڵییە باوەڕپێکراوەکان نەبێت.

بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بدرێت و بەشێوەی کارتی بانکی بێت، هاوکات حکومەتی هەرێم سوورە لەسەر ئەوەی مووچە لە رێگەی (هەژماری من) ەوە بدرێت، و تەیف سامی رەتی دەکاتەوە و جەخت لە بەبانکی کردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکان دەکاتەوە وەک سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق.


PM:02:37:22/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 6968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت