فه‌رهاد سه‌نگاوی: مونا قه‌هوه‌چی خۆی بۆی گێڕامه‌وه‌و وتی وه‌ڵا كاكه من به ده‌نگی كورد ده‌رچوم، توركمان له‌كوێ هه‌نه
وێستگه نیوزـ
فه‌رهاد سه‌نگاوی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سه‌باره‌ت به "توركمانناسی و توركمانه‌كورد و كۆتا و كۆتاچی وكوده‌تاچی" سازكرد و چه‌ند شرۆڤه و شیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ بنه‌چه و ره‌گ و ریشه‌ی توركمان له هه‌رێمی كوردستاندا كرد.
فه‌رهاد سه‌نگاوی له كۆنگره‌كه‌دا وتی: "تورك و توركمانی ره‌سه‌ند و په‌سه‌ندم پیشان بده كه له مافی خۆی و خه‌ڵك تێ بگات، تا بیخه‌مه سه‌رچاوم، تا ببێت به سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته و منیش ببم به پاسه‌وانی، بۆیه له‌ناو كوردستاندا توركی ره‌سه‌ن و 100% من گومان هه‌یه به یه‌ك كه‌سیش هه‌بێت".
وتیشی: ئه‌و پێكهاتانه به توركمان و ئه‌رمه‌نی كلدۆ ئاشوری و جوله‌كه و عه‌ره‌به‌وه كه له كوردستان ده‌ژین، لای من هاوڵاتیی كوردستانن و پێویسته ئه‌وانیش نه‌ته‌وه‌یان هه‌رچییه‌ك بێت، شانازی به نه‌ته‌وه‌ی كوردستانی خۆیانه‌وه بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانیان رێز لێ بگرین و ره‌چاوی بكه‌ین.
فه‌رهاد سه‌نگاوی وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌سڵ و ره‌سه‌نایه‌تیی توركمان و كه‌مینه‌كان، باسی له مونا قه‌هوه‌چی كرد و وتی: "مونا قه‌هوه‌چی خۆی بۆ منی گێڕایه‌وه، وتی وه‌ڵا كاكه من به ده‌نگی كورد ده‌رچوم، توركمان له كوێ هه‌نه".
PM:12:12:20/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت