بلینكن دێته‌وه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناچیته ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
بۆ زیاترله پێنجه‌م جار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ناچێته ئیسرائیل.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌نیازه سه‌ردانی میسر و سعودیه بكات، مه‌به‌ستیشی له‌م سه‌ردانه زامنكردنی گه‌یشتنه به رێككه‌وتن له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئازادكردنی دیله‌كانی ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
بلینكن له‌و سه‌ردانه‌یدا گفتزگۆ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی میسر و قه‌ته‌ر ده‌كات كه وه‌ك ناوبژیوان رۆڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌گێڕن، هاوكات بلینكن باس له‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌كات كه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌درێن.
ئه‌م هه‌فته‌یه گفتوگۆی چڕ بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند گه‌ڕێكی گفتوگۆی سه‌خت كه ئیسرائیل و حه‌ماسی له‌یه‌كتر نزیك نه‌كردوه‌ته‌وه.
AM:11:32:20/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت