دوایین ئاماری زیانه‌كانی لافاو له‌ دهۆك


وێستگه‌ نیوزـ

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌ی كه‌ له‌ رۆژی دووشەممە 18ی ئازاری 2024ەوە، هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو تائێستاش بەردەوامە، زیانی گیانی و ماددی له‌ پارێزگای دهۆك كه‌وتوه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه‌ بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک کرا بە پشووی فەرمی.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كان، ژووری‌ ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنی‌ قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری لافاوەکەی 36 کاتژمێری رابردووی پارێزگای دهۆکی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی‌ ئامارەکە، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە، 11 کەس بریندارن، 120 کەس رزگارکراون، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە.

هه‌ربەهۆی لافاوەکەوە 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان پێگەیشتووەو كه‌شناسیی ئه‌و شاره‌ش دهۆ دەڵێت: لە کاتژمێر 9ی بەیانی دوێنێ سێشەممەوە تا 9ی شەو، 133 ملیمەتر باران له‌ شاره‌كه‌دا باریوە.


AM:10:18:20/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت