هه‌ولێر سه‌باره‌ت به پشووی سبه‌ینێ بڕیاری دا
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به هۆی ناسه‌قامگیری ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا سه‌رقاڵی و ئاماده‌كاریی هاوڵاتییان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز سبه‌ینێ پشووی فه‌رمییه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به هۆی ناسه‌قامگیری ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا و له‌پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تی گشتیی و ماندوبوونی تیمه‌كان و سه‌رقاڵی و ئاماده‌كاریی هاوڵاتییان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی، بڕیارماندا به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 2024.3.20، له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دام و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بكرێته پشوو".
پێشتریش عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و به‌هۆی بارینی بارانی به‌خووڕ، سبه‌ینێ له پارێزگای دهۆك له زۆرینه‌ی داموده‌زگا حكوومییه‌كان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
AM:12:03:20/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت