سبه‌ینێ له دهۆك كرایه پشوو
دیمەنێکی لافاوەکەی ئەمڕۆی دهۆک
وێستگه‌نیوز
به‌هۆی بارانبارین و به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان سبه‌ینێ له پاریزگای دهۆك كرایه پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئاداری 2024 عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و به‌هۆی بارینی بارانی به‌خووڕ، سبه‌ینێ له پارێزگای دهۆك له زۆرینه‌ی داموده‌زگا حكوومییه‌كان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
پارێزگاری دهۆك، ده‌ڵێت: "سبه‌ینێ ته‌نیا ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، كۆچ و كۆچبه‌ران، شاره‌وانی و كاره‌با هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاماده‌باشیدابن له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو".
پارێزگاری دهۆك داواكاره له هاووڵاتییان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و كه‌سوكاریان له ماڵه‌كانی خۆیان ده‌رنه‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری بتوانن كاری خۆیان به باشترین شێوه ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه زیاتر له‌سه‌ر پارێزگای دهۆك بوو. به‌هۆی بارانه‌كه‌وه، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه لافاو هه‌ڵسا، ئاو چووه ناو ژماره‌یه‌ك خانوو و به‌شێك له رێگاكانیش به‌ڕووی شۆفێراندا داخران و 3 هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ست دا، سه‌ره‌ڕای ژێرئاوكه‌وتنی چه‌ندین ئۆتۆمبێل.
PM:09:31:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت