ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزیكردن ده‌ستگیرده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕێكی زۆر پاره و مۆبایلی گرانبه‌هایان دزی بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئاداری 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هێزه‌كانیان دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، به‌بڕیاری دادوه‌ر توانیان باندێكی (3) كه‌سی ده‌ستگیربكه‌ن، كه هه‌ستابوون به دزیكردن له پێشانگایه‌كی فرۆشتنی مۆبایل".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "شه‌وی 2024/2/18 له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، دزی له یه‌كێك له پێشانگاكانی فرۆشتنی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن كرا، به بری (5.500.000) پێنج ملیۆن و پێنچ سه‌د هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ (25) بیست و پێنج مۆبایلی جۆری ئایفۆنی گرانبه‌ها".
ئاسایش ده‌ڵێت: "به‌هه‌وڵی هێزه‌كانی ئاسایش توانرا تۆمه‌تبارانی ڕووداوه‌كه له 2024/2/22دا ده‌ستگیربكرێن".
راشیگه‌یاند كه "له ئیستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی (443) به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:08:53:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت