له سلێمانی تیمی فریاگوزاری شاره‌وانیی خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاند كه تیمی فریاگوزاری له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "تیمی فریاگوزاری شاره‌وانیی سلێمانی كه پێكدێت له‌به‌شه‌كانی ئاوه‌ڕۆ و به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شی ئامێره‌كان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو به‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
هاوكات داواكاریشه له هاوڵاتیان له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندی به‌ژماره (100) بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ئێستادا شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه و له شاره‌كانی دهۆك و هه‌ولێر لافاو دروست بوو.
PM:08:04:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت