یه‌كگرتووی ئیسلامی: لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: وەك یەكگرتوو لەگەڵ ئەوەن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت.

لە لێدوانێكدا وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كەناڵی سپێدەی ڕاگەیاند: سەرەرای رێزمان بۆ ئەو لایەنانەی كە هەڵوێستی جیاوازیان لەمەر بەشداریكردن له هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕیوە، بەڵام ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵبژاردن بە پێویستیەكی نیشتمانی و ئیستحقاقێكی میلی دەزانین، و لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

بەپێی ئەو وادەی كە سەرۆكایەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكردووە، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رێكەوتی 10-6-2024 ئەنجامبدرێت.


PM:02:23:19/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو