هێمن هه‌ورامی: له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پارتی هێزی یه‌كه‌م بووه
هێمن هه‌ورامی
وێستگه‌نیوز-
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پارتی هێزی یه‌كه‌م بووه و به‌پێی ده‌نگی پێشوو 44 كورسی ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات.
هێمن هه‌ورامی بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "ئێمه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێك ناكه‌ین كه به سیسته‌مێكی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی ناده‌ستووری به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان سه‌پێندراوه".
وتیشی: "پارتی پێشڕه‌وی داهێنانی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی كوردستان و تاوه‌كو ئێستا له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداریمان كردووه و هێزی یه‌كه‌می كوردستانیشه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌پێی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی پێشوو له 2021دا پارتی 44 كورسی ده‌هێنێت، له هه‌ولێر 21، دهۆك 17 وسلێمانی 6) كورسی".
هێمن هه‌ورامی راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ر به‌پێی هه‌مان ئه‌نجام "یه‌كێتی 21 كورسی و نه‌وه‌ی نوێ 18 كورسی ده‌هێنێت".
PM:09:32:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت