ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین هاوڵاتیان له دروستبوونی لافاو ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین هاوڵاتیانی سنووره‌كه له دروستبوونی لافاو ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه تیمه‌كانی حكومه‌ت له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "ئاگاداریه‌كی پێویست بۆ هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان"، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین رایگه‌یاندووه كه "به گوێره‌ی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، شه‌پۆلێكی بارانبارین روو له سنووره‌كه‌مان ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشبینی ده‌كرێت باران ببارێت و لافاو له سنووره‌كه دروست بێت".
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "داواكارین له هاوڵاتیانی به‌ڕێز له كاتی بوونی باران و لافاو خۆیان به‌دووربگرن له شوێنی نزم و نزیك چه‌م و رووباره‌كان و رێڕه‌وه ئاوییه‌كان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌م شه‌پۆله له رۆژی 2024/3/19 له كاتی نیوه‌ڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و له 2024/3/20 كۆتایی دێت".
ده‌شڵێت: "تیمه‌كانی حكومه‌ت له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو".
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین داوا له شۆفێران ده‌كات كه "دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ڕێگای گۆمه‌سپان – سماقوڵی".
PM:08:48:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت