كه‌شناسی هه‌رێم: شەپۆلێکی بەهێزی بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم بارانبارین ده‌ستپێده‌كات، ده‌شڵێت، "سبه‌ینێ سێشه‌ممه ئاستی دابارین زیاتر ده‌بێت و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئاداری 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک.
باسی له‌وه‌شكرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 19ی ئادار، كه‌شناسی ده‌ڵێت: "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه، بڕی دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاویيەکانی سنووری رۆژهەڵات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئةمرِؤي شارةكاني هةريَم:
هەولێر: 16
سلێمانی: 15
دهۆک: 15
زاخۆ: 15
هەڵەبجە: 17
کەرکوک: 19
سۆران: 16
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 20
AM:11:05:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت