فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ولێر خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه به‌هێزه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌رێم بگرێته‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی راسپارد كه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و چاوه‌ڕواننه‌كراو له ئاماده‌باشیدان.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاداری 2024 به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ قائیمقام و به‌رپرسانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامدرا، سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی بۆ ئه‌و رێژه بارانبارینه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ببارێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای هه‌ڵسانگدن بۆ ره‌وشه‌كه، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵ و كار و پرۆژانه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و به‌ر له‌وه‌رزی بارانبارینی ئه‌مساڵ له‌پێناوی روونه‌دانی لافاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی له سنووری پارێزگاكه‌مان ئه‌نجامدراوه، تواندراوه له شاری هه‌ولێر مه‌ترسیه‌كانی لافاو كه‌مبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌باره‌ت به‌و رێژه بارانبارینه‌ش كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ببارێت، دوای پێشكه‌شكردنی راپۆرتی كه‌شناسی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و پێشبینییه‌كانیان بۆ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو، كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌و بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان، هه‌ریه‌ك له سنووری خۆی ژوورێكی عه‌مه‌لیات پێكده‌هێنێت و له ئاماده‌باشی ته‌واودابن بۆ ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه ده‌بنه هۆكار و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو.
دووه‌م/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاوه‌ڕۆ و ئاودێری، به‌رده‌وام ده‌بن له پاككردنه‌وه‌ی ڕێره‌كانی (ئاوی سروشتی باران، ئاوی قورس، كه‌ند و سه‌رجه‌م چاڵه‌كانی ئاو وه‌رگرتن، مه‌نهۆله‌كان، ئاوه‌ڕۆكان).
سێیه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیمه‌كانیان له ئاماده‌باشی و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتردابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهات و ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
چواره‌م/ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ڕێگا و بانی هه‌ولێر، وه‌ك پێشوتر له‌سه‌ر ڕێگا گشتیی و سه‌ركیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار دابه‌شده‌كرێن و به‌رده‌وام ده‌بن له پاراستن و چاككردنه‌وه و رێكخستنه‌وه و پاككردنه‌وه ڕێگای سه‌ره‌كییه‌كان.
پێنجه‌م/ (ئاسایش، پۆلیس، به‌رگری شارستانی، پۆلیسی هاتووچۆ، زێره‌ڤانی، ته‌ندروستی) له ئاماده‌باشی ته‌واودابن بۆ ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو.
شه‌شه‌م/ ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كانی پارێزگا و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، له ئاماده‌باشی داده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر ڕووداوێك و دروستبوونی هه‌ر كێشه و گرفت و حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.
حه‌وته‌م/ سه‌رجه‌م شار و سیتیه‌كان، له به‌رامبه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ڕێره‌ی ئاوی سروشتی باران، ئاوی قورسی كه‌ند و سه‌رجه‌م چاڵه‌كانی ئاو وه‌رگرتن و مه‌نهۆله‌كان و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكانی سنووره‌كانیان به‌رپرسیارن.
هه‌شته‌م/ داوای له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین هه‌مانگ و هاوكاری تیمه‌كانبن و پابه‌ندی ڕێكار و ڕێنماییه‌كانبن، له‌حاڵه‌تی باران بارینی زۆر نزیكی ڕووبار و ئه‌و شوێنانه نه‌بنه‌وه كه ئاستی ئاوییان به‌رز ده‌بێته‌وه.
نۆیه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه به‌رپرسن و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌مته‌ر خه‌مییه‌ك له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانیان هه‌ریه‌كه و به‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
PM:07:48:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت