كچه سه‌ماكاره‌كه‌ی عێراق زیندانی ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
به‌تۆمه‌تی ره‌فتاری "ئاست نزم" و هه‌ڵسوكه‌وتی پێچه‌وانه‌ی دابونه‌ریت، دادگایه‌كی به‌غدا سزای 4 مانگ زیندانیی به‌سه‌ر كۆرانیبێژ "جوانا ئه‌سیل" سه‌پاند.
دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 5ی ئازاری 2024 سزایه‌كی ئاسانی به‌سه‌ر جوانا دا كه بۆ ماوه‌ی 4 مانگه و ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشی بۆ هه‌ژمار كردوه كه له 24ی شوباته‌وه بووه تا 4ی ئازار.
جوانا كه ناوی ته‌واوی (یاسه‌مین محه‌مه‌د حسێن سه‌جات)ه، به‌پێی مادده‌ی 403 له یاسای سزادانی عێراقی سزادراوه‌و تاوانباره به‌وه‌ی "ره‌فتاری ئاست نزم و دوور له دابونه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌وتی گشتی" ئه‌نجامداوه.
PM:03:23:05/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت