له‌گه‌رمەی‌ یاریدا هه‌وره‌ بروسكه‌ لێیدا و كوشتی‌


وێستگه‌نیوز-
له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه‌ وه‌سف ناكرێت، یاریزانێكی ئه‌نده‌نوسی له‌ كاتی یارییه‌كی دۆستانه‌دا، له‌ناو یارگا، هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ك لێیدا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌نده‌نوسیا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، 11ی شوباتی 2024، ئه‌و یاریزانه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌، له‌ناو یاریگا هه‌وره‌ بروسكه‌ لێیداوه‌ و كوشتوویه‌تی‌.

یاریزانه‌كه‌ ناوی "سبستیانه‌"‌ و ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و یاریزانی تیپی ABI Subang بووه.

نه‌یانتوانی رزگاری بكه‌ن!


یاریه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو تیپی "سۆبانگ" و تیپی "FLO" بووه‌ و یاریكه‌ له‌ یاریگای سیلیوانگ باندۆ نگ به‌ڕێوه‌چووه‌. كاتێك هه‌وره‌ بروسكه‌كه‌ به‌ر یاریزانه‌كه‌ ده‌كه‌وێت، یاریزانه‌كانی دیكه‌ به‌ راكردن ده‌گه‌نه‌ سه‌ر یاریزانه‌كه‌ و هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ نێو حه‌په‌سان و واقوڕمانی یاریزانه‌كاندا، دواهه‌مین هه‌ناسه‌كانی ده‌رده‌چێت و كۆچی دوایی ده‌كات.



PM:05:58:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 2780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو