به‌هۆی رژانی سوته‌مه‌نی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان هۆشداری به شۆفێران ده‌دات
وێستگه نیوزـ
لەسەر شەقامی سەرەکی ده‌ربەندیخان - زەڕایەن سوته‌مه‌نی رژاوه‌و هاتوچۆی دەربەندیخانیش هۆشداری دەداتە شۆفێران.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی رژانی سوتەمەنی لەسەر شەقامی سەرەکی ده‌ربەندیخان - زەڕایەن، نزیک گوندی بیرکێ لە کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممەوە رێگاکە بەتەواوی داخراوە".
هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان داواشی له شۆفێران كردوه كه رێگەی شوێنگرەوە بەکاربهێنن، وەک رێگاکانی ناوتاق و قەرەداغ و ڕێگای نەوتێ.
ده‌شڵێت: سەرجەم دامودەزگاکانی دەربەندیخان لە رێگاکەدان و لە هەوڵی کردنەوەیدان بە زوترین کات بەڵام پێ دەچێت چەند کاتژمێرێک بخایەنێت.
AM:11:00:24/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت