زێڕهڤانی: ئهو نوسراوهی فهرمان به روبهروبونهوهی پهكهكه دهكات، ساختهیه
وێستگه نیوزـ
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئهو نوسراوه به ساخته ناودهبات كه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە گوایە فەرمانیان پێکرابێت روبەڕوی گەریلاکانی پەکەکە ببنەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی:
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2024، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵ و نووسراوێكی هەڵبەستراو و دوور لە راستی بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە فەرمان بە هێزەكانی سەر بە فەرماندەییمان كرابێت رووبەڕووی چەكدارانی پەكەكە ببنەوە.
لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیێنین كە ئەم نووسراوە ساختەیە و سەرلەبەری ناوەڕۆکی هەواڵەكەش رەت دەكەینەوە.
وەک فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، پێمان وایە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ساختە لە كات و ساتی ئێستادا درێژكراوەی ئەو هەڵمەتە چەواشەکارییانەیە كە چەند رۆژێكە لەدوای مووشەكبارانكردنی شاری هەولێر لەلایەن ناحەزانەوە دەستی پێ كردووە.
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
22ی کانوونی دووەمی 2024
PM:11:55:22/01/2024
ئهم بابهته 1760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت