هاتوچۆی سۆران هۆشداری دهداته شۆفێران
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە شۆفێری کردن لە کاتی بارانی بەلێزمە چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکات بە هۆشیارییەوە شۆفێری بکەن لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان و دوررکەوتنەوە لە رووداوی هاتوچۆ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەش کردووە، داوا لە شۆفێران دەکەن ماوەی سەلامەتی نێوان خۆیان و ئۆتۆمبێلی پێش خۆیان لە سێ - چوار چرکەوە بۆ شەش - حەوت چرکە زیادبکەن.
باسی لەوەش کردووە، دەبێت شۆفێران لە کاتی بارانی بەلێزمە لایتی نزم بەکار بهێنن و نابێت بە هیچ شێوەیەک لایتی بەرز ئیش پێبکەن.
هاوکات دەشڵێت، دەبێت فڵچەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک و بە باشی بەکاربهێندرێن و شۆفێران لە خێرایی دیاریکراوی شەقامەکان خاوتر شۆفێری بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆدا شەپۆلەکە کۆتایی بێت.
هاوکات، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت و بۆماوەی 10 رۆژ و زیاتر کەشی هەرێم جێگیر دەبێت و ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
AM:08:55:25/12/2023
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت