سەرۆکی یەکێتی بازرگانی لە ھەرێم: جموجوڵی بازرگانی بەردەوام لە زیاد بوندایە

‌دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوز- 

سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت، بەھۆی کەمبوونەوەی کاریگەریی نەخۆشیی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە جووڵەی بازرگانی بەردەوام لەزیادبووندایە و ئەمساڵ بە رێژەی 40% زیادی کردووە و بەردەوام کار دەکرێت بۆ ئەوەی زیاتریش بێت.

دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووە، ''دۆخی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان زۆر باش بووە و بەردەوام لەزیادبووندایە بەھۆی ئەوەی ئەمساڵ کۆرۆنا کەم بووە و نرخی نەوتیش بەرز بووە و کاریگەریی قەیرانی دارایی کەم بووتەوە، بۆیە جووڵەی باش ھەیە و کار دەکرێت بۆ ئەوەی زیاتریش بێت و ھیوادارین ساڵی نوێ کارەکان رێکوپێکتر جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین رێژەکە بۆ ئاستێکی بەرز زیاد بکەین، چونکە ھاتنی شاندی بیانی و بەشداربوون لە پێشانگاکان وای کردووە، زیاتر دۆخی بازرگانی باش بێت.''

باسیلەوەشکردووە، ''ھاتنی شاندی وڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و دێن کاری بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان دەکەن و بڕیاریشە ھاتنی شاند بەردەوام بێت و ئێمەش ھەموو ئاسانکاری و ھاوکارییان دەکەین بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن.''

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە جووڵەی بازرگانی بەردەوام لەزیادبووندایە و ئەمساڵ بە رێژەی 40% زیادی کردووە و بەردەوام کار دەکرێت بۆ ئەوەی زیاتریش بێت.''


PM:05:32:27/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 3276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت