هیمان تەحسین بەگ: لە شاری سلێمانی و دهۆک هیچ تانەیەک لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەدراوە

‌هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن

وێستگە نیوز ـ

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەتایبەت ئەنجامە کۆتاییەکان، 1400 تانە لەو ئەنجامانە دراوە، 70 لەو تانانە قبوڵ کران و بڕیاری کردنەوەی سندوقەکان درا، بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕاگەیاندنەکان ئەو سندوقانە ئەژمار کرانەوە، دەشڵێت، ''لە شاری سلێمانی و دهۆک هیچ تانەیەک لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەدراوە و زۆرترین تانە لە شاری هەولێر تۆمارکراوە.''

هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ''کۆمسیۆن وەک دەرفەتێک پاشکۆی تانە دانی- دا بە کاندیدەکان، ئەو پاشکۆی تانانەش لە دوێنێوە دەستکراوە بە وردبینی کردنیان بڕیارە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەو تانانەش تەواو بکرێن، دەشڵیت، 1400 تانە لەو ئەنجامانە دراوە، 70 لەو تانانە قبوڵ کران و بڕیاری کردنەوەی سندوقەکان درا، بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕاگەیاندنەکان ئەو سندوقانە ئەژمار کرانەوە.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''لە هەرێمی کوردستان زۆرترین تانە لە شاری هەولێر تۆمارکراوە، لە شاری سلێمانی و دهۆکیش هیچ تانەیەک لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەدراوە.''

هیمان تەحسین بەگ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''هەموو ئەو بەڵگە و تانانەی ئاڕاستەی کۆمسیۆن کراون بەجدییەوە بەدواداچونیان بۆ کراوە، بڕیار دراوە بە ئەژماردنەوەی دەنگی ئەو سندوقانەی کە تانەکانیان لێدراوە، وە لیژنەیەکی چوار کەسی لە کۆمسیۆن پێکهات لەناو کۆمسیۆن بۆ ئەو بابەتە.''

لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بەشێک لە کاندیدە دەرنەچووەکانی هەڵبژاردن و لایەنە سیاسییە عێراقیەکان و کوردستانیەکان ڕایانگەیاند "چەندین بەڵگەیان لایە کە دەیسەلمێنێت ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکان ئەنجامدراوە.


AM:10:29:05/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت