لە كەلار سەنتەرێكی دیكەی وەرگرتنی فاكسین دەكرێتەوە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەنتەرێكی دیكەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەكەوێتە كار و تیایدا دەست دەكرێت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەھاوڵاتیانی سنورەكە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ''لەم ھەفتەیەدا سەنتەری وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی كەلار دەكەوێتە كار و تیایدا دەست دەكرێت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا و هاووڵاتیان دەتوانن لە ئێستاوە ھاوڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان لە سەنتەرەكە تۆمار بكەن لەرێگەی ئەپڵیكەیشنی (كوردڤاك)ـەوە و ڤاكسینی جۆری فایزەر بەردەستە تیایدا.''

ئەوەشخرسوەتەڕوو،  ''لە گەرمیان 7سەنتەری كوتانی كۆرۆنا هەیە، هاووڵاتیان دەتوانن لەو سەنتەرانە خۆیان ناونوس بكەن و ڤاسینەكە وەرگرن و داواش لە هاووڵاتیان دەكەن پەلە بكەن لە خۆتۆماركردن و وەرگرتنی ڤاكسین، چونكە لەپاڵ خۆپارێزییدا، تاكە زامنی دووربوونە لە پەتای كۆرۆنا.''

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ''كردنەوەی ئەم ناوەندە لەناو نەخۆشخانەی گشتی كەلار، بەمەبەستی نەهێشتنی فشارە لەسەر سەنتەرەكانی دیكە و زووتر فەراهەمكردنی ڤاكسینە بۆ هاووڵاتیان.''


PM:09:40:31/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو