پۆلیسی سلێمانی بەتۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا دوو كەس دەستگیردەکات

‌دوو تۆمەتبارەکە

وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەووە، ''زانیاریان پێگەیشتووە لە سنوری سەیدسادق دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیەو خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بە نیازی فرۆشتنەوەی.''

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ''دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق زانیاری پێگەیشت دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیەو خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بە نیازی فرۆشتنەوەی، بۆیە پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا بەهاوكاری ئاسایشی سروچك هەردو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سەرجەم كێبڵە دزراوەكەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.''

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستۆتەڕوو، تۆمەتباران سەرجەم كێبڵەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بردوەو هێناویانە بۆناحیەی بەرزنجە بەمەبەستی دەرهێنانی مسەكەی  و ساغكردنەوەی لەبازاڕەكاندا .

لە ڕاگەیاندرەكەی پۆلیسدا ھاتووە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (م ، ن ، ب – لەدایكبوی 1999 ) دانیشتوی شاری كەركوك، پیشەی كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستنی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە و (ر ، ف ، ع – لەدایكبوی 2001 ) دانیشتوی شاری كەركوك، پیشەی كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستنی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە . بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .


PM:10:30:28/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 1004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت