وتەبێژی مەکۆی کەلار: تەنها یەک کاندیدمان داناوە و دڵنیاین لە دەرچوونی


وێستگە نیوز - محەمەد عەلی 

وتەبێژی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ''چاوەڕێ دەکەن بەهۆی بەشداری نەکردنی زۆری هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق بزوتنەوەی گۆڕانیش وەک لایەنەکانی دیکە بەدەر نەبێت، لە کەمکردنەوەی دەنگەکانی لە کوردستان و لە سنوری گەرمیانیش، دەشڵێت، لەم ئێستادا سیستەمی تازەی هەڵبژاردن وا دەخوازێت بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی  تەنها یەک کاندیدمان هەبێت و دڵنیاین لە دەرچوونی.''

ساڵح میروەیس وتەبێژی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بە وێستگە نیوزی ووت، ''لە هەڵبژاردنی ئەم جارە بۆ پەرلەمانی عێراق بزوتنەوەی گۆڕانیش وەک لایەنەکانی دیکە بەدەر نابێت لە کەمکردنەوەی دەنگەکانی لە کوردستان لە سنوری گەرمیانیش، هۆکارەکەشی بە گشتی بۆ کەمی بەشداری کردنی هاووڵاتیان گەڕاندەوە.'' 

باسیلەوەشکرد، ''بۆ ئەوەی دەنگەکانمان پەرتەوازە نەبێت هەر بۆیە تەنها یەک کاندیدمان لە بازنەی پێنجی سلێمانی داناوە و دڵنیاین لە دەرچوونی. ''

وتەبێژەکەی مەکۆی کەلار ئەوەشیخستەڕوو، ''هاویەیمانیەکەیان لەگەل یەکێتی کەشێکی ئارامی بە بانگەشی هەڵبژاردن داوە لە سنوری گەرمیان.''

جێی ئاماژەیە، بازنه‌ى پێنجى پارێزگای سلێمانی پێکهاتووە لە هەریەکە له‌ شاره‌كانى كه‌لار، كفرى، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ و به‌شێك له‌ خانه‌قین دەگرێتەوە، لەم بازنەیە بزوتنەوەی گۆڕان تەنها یەک کاندیدی هەیە.


PM:09:14:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت