رێبەر ئەحمەد: جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک دەکەینەوە


وێستگە نیوز-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو رێککارێک دەگرنەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هەڵبژاردن و دەشڵیت، جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک دەکەینەوە. 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە، وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک دەکەنەوە، هەموو رێککارێک دەگرینەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمیتەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی بۆ پێداچوونەوە بە پلانەکانی ئاسایش و ئەمنی و رێککارەکان کردووە، بۆ رۆژی هەڵبژاردن.''


PM:08:25:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت