ماڵپه‌ڕێكی عەرەبی: ئێران و عێراق له‌سه‌ر چه‌ككردنی هێزه كوردییه‌كان ڕێككه‌وتن
دیمەنی یەکێک لە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
وێستگە نیوز_
ماڵپه‌ڕی عربی21 بڵاویکردەوە، ئێران و عێراق له‌سه‌ر چه‌ككردنی هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی) ڕێككه‌وتن، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، "هیچ بڕیار و زانیارییه‌كی له‌مجۆره‌مان پێ نه‌گه‌شتووه".
ماڵپه‌ڕەکە، رۆژی 26ی ئەم مانگە به‌دواداچوونی بۆ قسه‌یه‌كی ئیسماعیل خه‌تیب وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران كردووه كه 25ی ئەیلوول کردونی و دەڵێت، " له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشوونه‌ته ڕێككه‌وتن، بۆ داماڵینی چه‌ك له حزبه كوردییه‌كانی ئێران كه ئۆپۆزسیۆنی ئێرانن و له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، به‌رپرسانی عێراقیش خۆیان له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه دزیوه‌ته‌وه".
له‌به‌رانبه‌ردا بۆ وه‌رگرتنی ڕای عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه، "كه ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی ئه‌منییه‌و په‌یوه‌ندی به وه‌راره‌تی به‌رگرییه‌وه هه‌یه". هاوکات، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقیش وتویەتی، "ئه‌مه گرفتێكی سیاسییه و هیچ پەیوه‌ندی به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان نییه".
هاوکات، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەوەیخستۆتەڕوو، "تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ بڕیار و زانیارییه‌كی له‌مجۆره‌مان له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی حكومی و فه‌رمی له به‌غدا پێ نه‌گه‌یشتووه، كه باس له ڕێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه بكه‌ن".
PM:07:28:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 8732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت