سكرتێره‌كه‌ی ئاشكرایكرد..كاتی خۆی تره‌مپ چیی به گوێی پوتن دا چپاند
وێستگه نیوزـ
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی روسیا له ژاپۆگ ن، تره‌مپ به گوێی پوتن-ی چپاندوه "ته‌نها له‌به‌ر چاوی كامێرا‌كان توند ده‌بم له‌گه‌ڵت".
ستیڤانی گریشام كچه سكرتێره‌ی پێشوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا له یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا ئاشكرایكرد كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تره‌مپ خۆی به‌لای پوتندا چه‌ماند و به چپه‌وه پێی وت "بۆ چه‌ند خوله‌كێك له‌به‌رچاوی كامێرا‌كان له‌گه‌ڵتدا توند ده‌بم، هه‌ركه رۆژنامه‌نوسه‌كان رۆیشتن ئینجا قسه ده‌كه‌ین، خۆ لێم تێده‌گه‌یت؟"
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ستیڤانی توانجی خۆی هه‌بوه و رایگه‌یاندوه كه "خه‌ڵك ته‌نها شتێكی كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و دیداره‌ی تره‌مپ و پوتن ده‌زانن كه له په‌راوێزی لوتكه‌ی G20 له ساڵی 2019 له شاری ئۆساكای ژاپۆن سازكرابوو".
كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كانی ستیڤانی گریشام به‌ناوی "ئێستا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت ده‌ده‌مه‌وه: له سه‌رده‌می تره‌مپدا چیم له كۆشكی سپی بینی" له 5ی مانگی داهاتوو بڵاوده‌بێته‌وه و تیایدا باس له كاره‌كانی خۆی له‌ناو كۆشكی سپی هه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ و هه‌م له‌گه‌ڵ میلانیای هاوسه‌ری ده‌كات.
گریشام له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2015 سكرتێری رۆژنامه‌وانیی تره‌مپ بوه و دواتر له كۆشكی سپی وه‌ك سكرتێری رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو كاری كردوه و پاشان بوه‌ته سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی كۆشك و وته‌بێژی میلانیای هاوسه‌ری تره‌مپ.
PM:06:10:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 11172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت