كازمی په‌یامێكی ئاراسته‌كرد: به هه‌ڵبژاردن كاروانی قوربانی و چاكسازی ته‌واو بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له عێراقییه‌كان كرد كاروانی چاكسازی و قوربانی له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌وه به‌ره‌و گۆڕانكاری به‌رن، سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كانیشی كرد كه پلانی پاراستنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ماته‌مینیی ئیمام حسێنیان به سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێ كردوه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویته‌ری خۆی به هاوڵاتیانی عێراقی وت "له رێگه‌ی ئه‌م كاروانه ملیۆنییه‌وه خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كه‌تان بون بۆ چاكسازی و قوربانیدان، بۆیه كاروانه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێستاوه به‌ره‌و گۆڕانكاری ته‌واو بكه‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیشی كرد كه سه‌ركه‌وتوانه پلانی پاراستنی ئاسایشی سه‌ردانكه‌رانیان جێبه‌جێ كردوه و ستایشی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌شی كرد كه لایه‌نه حكومی و ناحكومییه‌كان پێشكه‌شی به‌شداربوانی ملیۆنیی ئه‌و یاده‌یان كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه یادی چله‌ی ماته‌مینیی ئیمام حسێن وه‌ك حه‌وزه‌ی عه‌باسی له كه‌ربه‌لا رایگه‌یاندوه، به به‌شداریی 16 ملیۆن كه‌س به‌ڕێوه‌چوه.
PM:04:03:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت