میدیای یه‌كێتی: بافڵ تاڵەبانی مووچەی دزراوی مامۆستایانی خورماتوو خەرجدەكاتەوە

‌بافڵ تاڵەبانی

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیای یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا مووچەی دزراوی مامۆستایانی خورماتوو كە لە ساڵی 2018 لە سنووری ناحیەی زینانە دزرا خەرجبكاتەوە.



میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌: مەلا كەریم شكور، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند 16ی رێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیدی ژمارە 39، بە یاوەری ئه‌ندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند لە شاری كەركوك لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوه‌وە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "لە كۆبوونەوەكەدا هەلومەرجی قەزای خورماتوو و چۆنێتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن قسەی لەسەركرا و هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین چەند داواكارییەكی خورماتووی خستەڕوو و یەكێك لەوانەش قەرەبووكردنەوەی پارەی دزراوی مامۆستایان بوو كە لە ساڵی 2018 لە سنووری ناحیەی زینانە مووچەی ژمارەیەك مامۆستا دزرا و لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی بڕیاری قەرەبووی مامۆستایانی دا".


PM:01:02:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو