قوباد تاڵەبانی: بەشێکی زۆری کێشەکەنمان لەبەغداوە چارەسەر دەکرێن

‌قوباد تاڵەبانی

وێستگەنیوز-

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند، کێشەکانی خانەقین و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکەی سنوری مادەی 140ی دەستوور، نە لەهەولێر و نە لە سلێمانی و نە لە هیچ شارێکی دیکەی هەرێم چارەسەر ناکرێن، بەڵکو بەبوونێکی بەهێز و یەکڕیزی کورد لەبەغدا چارەسەر دەکرێن بۆیە یەکێتی و گۆڕان ئەو هاوپەیمانیەیان دروستکردووە.

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە خانەقین بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی کرد و رایگەیاند، دەزانن لەخانەقین کێشەی سیاسی، خزمەتگوزاری، شوناس و ئیدارییش بوونی هەیە، "دەشزانین کەچەند پەرتەوازە بین لاوازتر دەبین بۆیە یەکێتی و گۆڕان هاوپەیمانییان دروستکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەکانی خانەقین نە لەهەولێر و نە لە سلێمانی و نە لە هیچ شارێکی دیکەی هەرێم چارەسەر ناکرێت، بەڵکو بەشێکی زۆری کێشەکانتان لەبەغدا چارەسەر دەکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش بەیەک هەڵوێستی دەتوانین چارەسەری کێشەکان بکەین و رێگری بکەین لەوەی غەدرمان لێبکرێت".

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕو، بەرنامەی هاوپەیمانی کوردستان بانگەشەی "باق و باریق" نیە و لەچوار خاڵ پێکهاتووە ئەوانیش بریتین لە یەکڕیزی، دابینکردنی بودجە و مووچە بۆ خەڵکی کوردستان، دابینکردنی خزمەتگوزاری باشتر و گەڕاندنەوەی سەقامگیری سیاسی، ئابوری و کارگێڕییە.


AM:11:57:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو