لە رۆژئاوای کوردستان کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو بەڕێوەچوو




وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو لە رۆژئاوای کوردستان  بەبەشداری 300 کەس لە شارەزایانی ئیدارەی خۆسەری و نوێنەری رێکخراوە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بواری ئاو لە پارێزگای حەسەکە بەڕێوەچوو.

کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو لەلایەن زانکۆی رۆژئاوا و ناوەندی فورات بۆ توێژینەوە بەهاوکاری ئیدارەی خۆسەری بەڕێوەچوو، لەکۆنگرەکەدا کێشەکانی ئاو لە ناوچەکانی باکوری سوریا تاوتوێ کران کە لەئەنجامی وشکردنی ئاوی روباری فوڕات و دەستبەسەرداگرتنی وێستگەیەکی سەرەکی ئاو لەلایەن تورکیاوە، هاوڵاتیانی باکوری سوریا روبەڕوی کەم ئاوی بونەتەوە و زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.

پێشتر ئەنجومەنی جێبەجێکاری حەسەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردبوو کە دەستوەردان بکەن و فشار لەسەر تورکیا دروستبکەن بۆ کردنەوەی ئاوی عەلۆک، لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنێک و 500 هەزار کەس دروستدەکات.

وێستگەی عەلۆک 10 کیلۆمەتر لە سەرێ کانییەوە دورە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شارەکە، وێستگەکە لە 30 بیری ئاو پێکدێت کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی حەسەکە و دەوروبەرین.


PM:11:39:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت