له‌م ناوچه‌یه‌ی به‌غدا داعش هێرشیكرده‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
وێستگه نیوزـ
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه له ناوچه‌یه‌كی باكوری به‌غدا روبه‌ڕوی چه‌كدارانی داعش بونه‌ته‌وه و رێگه‌یان پێنه‌داون دزه بكه‌نه ناوچه‌كه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن له ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی حه‌شد له ناوچه‌ی ته‌ل تاسه له قه‌زای تارمیه‌ی باكوری به‌غدا روبه‌ڕوی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان لێ كوشتون.
وتیشی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه كاتێك دروست بوه كه چه‌كدارانی داعش ویستویانه دزه بكه‌نه ناوچه‌كه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و كیۆماڵكردنی ناوچه‌كه بۆ دۆزینه‌وه پاشماوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه.
PM:11:26:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت